به‌دوای وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داریی به‌نده‌ر خومه‌ینی سه‌باره‌ت به په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، له‌حاڵێكدا كه بڕیاربوو به‌شێك له حه‌قده‌ستی كرێكارانی خزمه‌تگوزاری و فه‌زای سه‌وز له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا په‌رداخت بكرێ، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ نه‌كراوه. ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان نزیكه‌ی ٨٠٠ كه‌س ده‌بێ ده‌ڵێن: له ئێستادا به بیانووی جۆراوجۆر له‌وانه كه‌مبوونی “سه‌رچاوه‌ی ماڵی” بڕی ٨ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه.