كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی یاسووج، ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، بۆ چه‌نده‌مین جار له‌ئاست دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی شاره‌داریی یاسووج كه له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٦ تا ٩ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕازیین، له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی شاره‌دارییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه كه له ئه‌گه‌ری درێژه‌دان به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، له‌سه‌ر كار ده‌ر ده‌كرێن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كرێكارانی شاره‌داریی یاسووج هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام هێشتا نه‌یانتوانیوه مۆتاڵباته‌كانیان وه‌ربگرن.