کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی كارمه‌ندانی مۆخابه‌رات له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیس

استمرار تجمع کارگران مخابرات در برابر مجلس

ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی مۆخابه‌راتی ڕووستایی سه‌رتاسه‌ری ئێران، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی خه‌رمانان بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بارودۆخی كاریان له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناڕازییان خوازیاری دامه‌زراندنیان به‌ شێوه‌ی ڕه‌سمین و ده‌ڵێن: یاسای ڕیزبه‌ندی كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كان سه‌باره‌ت به‌م توێژه‌ ڕه‌چاو ناكرێت. شایانی باسه‌، گرینگترین خواستی ئه‌م كارمه‌ندانه‌ نه‌مانی هه‌ڵاواردن له‌ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیانه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین پلاكارد، خوازیاری “پێبه‌ندبوونی مۆخابه‌رات به‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی مانگی گوڵان له‌ ساڵی ٩٨”، “به‌ستنی قه‌راردادی ڕاسته‌وخۆ”، “په‌رداخت كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی”، “په‌رداختی حقووقی دواخراوی كارمه‌ندان كه‌ پێوه‌ندی به‌ ساڵی ٨٨وه‌ هه‌یه‌” و هه‌روه‌ها “نه‌مانی هه‌ڵاواردن له‌ په‌رداختی حه‌قده‌ست، مه‌زایا و دابین كردنی ئیمكاناتی خوش بژێوی له‌ نێوان كارمه‌ندانی مۆخابه‌راتی ڕووستایی و كارمه‌ندانی مۆخابه‌راتی شاری” بوون.