ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ستفرۆشانی شاری سنه له ئێعتڕاز به قه‌ده‌غه‌بوونی ده‌ستفرۆشی له شه‌قامی فێردوسی، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی به‌فرانبار هه‌روا درێژه‌ی بووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌ستفرۆشانی ناڕازیی ده‌ڵێن: قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ستفرۆشی له‌م شه‌قامه، ڕێگه‌ی دابین كردنی بژێوی ژیانیانی گرتووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه سه‌ره‌ڕای چه‌ندین ڕۆژ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ستفرۆشان، جێگری خزمه‌تگوزاریی شاریی شاره‌داریی سنه ڕایگه‌یاندووه: له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه چیدی ده‌ستفرۆشان مافی ئه‌وه‌یان نییه كه له شه‌قامی فێردوسی ده‌ستفرۆشی بكه‌ن و ته‌نیا شه‌وانه، ئه‌ویش له سه‌عاتی شه‌ش و نیوی دوانیوه‌ڕۆوه حه‌قیان هه‌یه له‌م شه‌قامه ده‌ستفرۆشی بكه‌ن. شایانی باسه، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كرێكارانی بێكار كراوی شاری سنه له‌ڕێگه‌ی ده‌ستفرۆشی له‌م شه‌قامه بژێوی ژیانیان دابین ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه له شوێنه‌كانی دیكه‌ی شار ناتوانن دهرامهدێكی باشیان ببێت.