كرێكارانی خانه‌نشین كراوی سه‌نعه‌تی نه‌وتی ئێران، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باری ژیانیان، له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خانه‌نشین كراوانی وه‌زاره‌تی نه‌وت سه‌ره‌ڕای ئێعتڕاز به بارودۆخی ناله‌باری ژیانیان، له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشمی “هه‌تا كاتێك مافی خۆمان وه‌رنه‌گرین، ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرین”، له‌ئاست پێشێل كردنی یاسای نوێی سندووقی خانه‌نشینی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.