کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی ئاودێرانی شارستانی ئیزه‌

ادامه تجمع آبداران شهرستان ایذه

كۆمه‌ڵێك له‌ ئاودێرانی شارستانی ئیزه‌ له‌ ئۆستانی خوزستان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٨ی سه‌رماوه‌ز، بۆ دووهه‌مین جار له‌ ئێعتڕاز به‌ دواخرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازیی كه‌ له‌ ئاست سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئۆستان و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٤ تا ٥ مانگیان ناڕازیین، به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م شیركه‌ته‌ و وتنه‌وه‌ی درووشم، خوازیاری په‌رداختی سه‌رجه‌م مۆتاڵباته‌كانیان بوون.