له دوای سێ ڕۆژ ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك به‌رامبه‌ر به گه‌نده‌ڵی ڕێبه‌رانی قێرقیزستان و هه‌روه‌ها چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پارلمانی، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، پێته‌ختی ئه‌م وڵاته جارێكی دیكه بووه مه‌یدانی ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵك.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارلمانی به هۆی به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، به‌ڵام، خۆپیشاندران هه‌روا به‌رده‌وام له سه‌ر شه‌قامه‌كانن و به وتنه‌وه‌ی درووشمی “چوونه سه‌ره‌وه‌ی گه‌ندڵی”، “ده‌سته‌به‌ندی بنه‌ماڵه‌یی”، “تایه‌فه‌یی” و “چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبه‌ژاردنی پارلمانی” ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، قه‌یرانی سیاسی قێرقیزستان و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی له‌م وڵاته كه ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی ئۆكتۆبر و به هۆی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پارلمانی ده‌ستی پێكرد، به خێرایی گشت گیر بووه و هه‌روا به‌رده‌وامه. شایانی باسه تا ئێستا به هۆی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌وه كه‌سێك كوژراوه و چه‌ند كه‌سیش بریندار بوون.