کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی سووتانی دارستانه‌كانی‌ غه‌ربی ئێران

تداوم آتش سوزی در منطقه حفاظت شده خائیز1

تداوم آتش سوزی در منطقه حفاظت شده خائیز1

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سووتانی دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی غه‌ربی ئێران له‌ شاره‌كانی كۆهگیلویه‌ و بۆیه‌رئه‌حمه‌د، خوزستان، فارس، ئیلام، كوردستان و بووشێهر، هه‌روا به‌رده‌وامه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووشدا ئاگر لە دارستانەکانی “بۆزێن و مەرەخێڵ”ی شاری پاوە بەربووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ٣٨٠ هێکتار لە دارستانەکانی ئەو شارە له‌ناو ئاگردا سووتاون. شایانی باسه‌، ئەو ئاگرکەوتنەوە له‌ دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە هەتا سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە درێژەی کێشاوه‌ و خەسارێکی زۆری بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیاندووه‌. پێویسته‌ بوترێ كه‌ لە کاتێکدا كه‌ ئەرکی کوژاندنەوەی ئاگری دارستان و لەوەڕگاکان لە ئەستۆی حکوومەتە، بەڵام لە کوردستان و به‌ گشتی ئێران ئەم ئەرکە کەوتووەتە ئەستۆی ڕێکخراو و ئەنجومەنە ژینگەپارێزییەکان و کەسانی دڵسۆز و خەمخۆری ژینگە و بە ئەرک و هه‌زینه‌ی خۆیان و بەدەستی بەتاڵ هەوڵ دەدەن ئاگرەکان بكوژێننه‌وه‌. دەسەڵاتیش لەم پێوەندییەدا نەک خۆی بە خاوەن ناکا و بە فریای ئەم شوێنانە ناکەوێ، بەڵکوو بەرپرسیاری یەکەمە لە ئاگرگرتنی ئەو ناوچانە و هەر جارە بە بیانوویەک ئاگر بەردەداتە دارستانەکانی کوردستان.