کۆچبەران دوای ئەوەیکە لە تورکیە و دۆخی نالەباری ئەو وڵاتە ڕزگاریان بوو، ئێستا لە سنوورهكانی وڵاتی یونان لە ژێر فشار و ئازاردان.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، پۆلیسی یونان بە سەرکوت و دوورخستنەوەی پەناخوازان دەیەوێ بیانگەڕینێتەوە دواوە و لەلایەکی دیکەشەوە یەکیەتیی ئورووپا نایەوێ هیچ کۆچبەرێک لە وڵاتانی ئورووپایی وەربگرێ. هەندێک لەو کۆچبەرانە ماوەی چەند ساڵێکە چاوەڕوانن ڕێگەیان بۆ بکرێتەوە و لەو دۆخە ڕزگاریان بێت. دوای ئەوەیکە وڵاتی تورکیە ڕێگەی بۆ کۆچبەران بەرەو یونان کردەوە، کۆچبەرێکی زۆر ڕووی کردە وڵاتی یونان و پۆلیسی ئەو وڵاتەش بۆ پێشگرتنیان هێزێکی زۆری ڕەوانەی سنوورەکانی کرد. ئەو پەناخوازانە کە دەیانەوێ لە یونان بپەڕنەوە، لە دۆخێکی دژواردان. نەبوونی شوێنی حەسانەوە، نەبوونی دەرمان و خواردن و زۆر شتی دیکە و جگە لەوەش جارێ نە ڕێگەی ڕۆیشتن هەیە و نە ڕێگەی گەڕانەوەش بەرەو وڵاتی تورکیە.