کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی دۆخی ناله‌باری كۆچبه‌ران له‌ سنووری توركیه‌ـــ یونان

به‌رده‌وامی دۆخی ناله‌باری كۆچبه‌ران له‌ سنووری توركیه‌ـــ یونان

به‌رده‌وامی دۆخی ناله‌باری كۆچبه‌ران له‌ سنووری توركیه‌ـــ یونان

کۆچبەران دوای ئەوەیکە لە تورکیە و دۆخی نالەباری ئەو وڵاتە ڕزگاریان بوو، ئێستا لە سنووره‌كانی وڵاتی یونان لە ژێر فشار و ئازاردان.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، پۆلیسی یونان بە سەرکوت و دوورخستنەوەی پەناخوازان دەیەوێ بیانگەڕینێتەوە دواوە و لەلایەکی دیکەشەوە یەکیەتیی ئورووپا نایەوێ هیچ کۆچبەرێک لە وڵاتانی ئورووپایی وەربگرێ. هەندێک لەو کۆچبەرانە ماوەی چەند ساڵێکە چاوەڕوانن ڕێگەیان بۆ بکرێتەوە و لەو دۆخە ڕزگاریان بێت. دوای ئەوەیکە وڵاتی تورکیە ڕێگەی بۆ کۆچبەران بەرەو یونان کردەوە، کۆچبەرێکی زۆر ڕووی کردە وڵاتی یونان و پۆلیسی ئەو وڵاتەش بۆ پێشگرتنیان هێزێکی زۆری ڕەوانەی سنوورەکانی کرد. ئەو پەناخوازانە کە دەیانەوێ لە یونان بپەڕنەوە، لە دۆخێکی دژواردان. نەبوونی شوێنی حەسانەوە، نەبوونی دەرمان و خواردن و زۆر شتی دیکە و جگە لەوەش جارێ نە ڕێگەی ڕۆیشتن هەیە و نە ڕێگەی گەڕانەوەش بەرەو وڵاتی تورکیە.