به‌دوای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك مانگ به‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كان له ئێران و كوژران و بریندابوونی سه‌دان هاووڵاتیی ناڕازیی له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم، ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی ئینتزامیی له ئۆستانه‌كانی ئێران له‌وانه تاران، كرماشان، فارس، ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، خوزستان و ئیسفه‌هان هه‌روا به‌رده‌وامن له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییان.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌ستبه‌سه‌ركراوان زۆربه‌یان خوار ٣٥ ساڵ ته‌مه‌نن. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، دادستانی خۆڕه‌م ئاباد پشتڕاستی كردبووه‌وه كه ٨ كه‌س له ناڕازییانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و له‌مشاره، منداڵن. ڕاپۆرته‌كان هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كه‌ن كه زیاتر له ٢٥٠ كه‌س له ئۆستانی كرماشان، ٧٠ كه‌س له ئازه‌ربایجانی شه‌رقی و ١٤٥ كه‌سیش له ئۆستانی خوزستان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه شناسایی كراون. شایانی باسه، له شاره‌كانی مێهدی ئاباد و ساوجبلاغ له ئۆستانی ئه‌لبۆرزیش، لانیكه‌م ٨ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هاوكات له شاره‌كانی مه‌مه‌سه‌نی و سپیدان له ئۆستای فارسیش، لانیكه‌م ١٠ كه‌س و له قه‌ڵای حه‌سه‌ن خان و هه‌روه‌ها كازهروونیش ٣١ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.