به پێی راپۆرته‌كان ٦ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی بۆكان و نه‌قه‌ده ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و راگوێزی شوێنێكی نادیار كراون.
ناسنامه‌ی ئه‌م هاووڵاتییانه “حسین میهره‌بان” ،هێرش ره‌سولپور” ، فواد محه‌ممه‌دپور” و “رۆژین محه‌ممه‌دپور”، خه‌ڵكی شاری بۆكان ، و هه‌روه‌ها “دیاكۆ زه‌رده‌شتی” خه‌ڵكی شاری نه‌قه‌ده ،پێناسه‌كراوه.ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ته‌واوی ئه‌م هاووڵاتیانه به بێ حۆكمی قه‌زایی و دوای ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیان راگۆێزی شۆێنێكی نادیار كراون. راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نێوان ٢٠م تا ٣٠م به‌فرانبار، لانیكه‌م ٥٠ كه‌س له هاووڵاتیانی شاره جورواجوره‌كانی كوردستان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی رژیمه‌وه ده‌ستیبه‌سه‌ر كراون و ته‌نیا سێ كه‌سیان ئازادكراون.