کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی خۆپیشاندان له‌ شاره‌كانی عێراق

به‌رده‌وامی خۆپیشاندان له‌ شاره‌كانی

به‌رده‌وامی خۆپیشاندان له‌ شاره‌كانی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لە شاری بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق خۆپیشاندان لە ڕۆژی ١٦ هەمدا بەردەوامە و ماوەی چوار ڕۆژیشە هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕاگیراون.

خۆپیشاندانی هاووڵاتیان لە مەیدانی تەحریر بەردەوامە و خۆپیشاندەران لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆئەوەی بچنە ناوچەی سەوزو هێزە ئەمنییەکانیش بە بۆمبى فرمێسکڕێژ ڕووبەڕوویان دەبنەوە. لەناوچەى “بابول موعەزەم”یش دەنگى تەقینەوە یەکى بەهێز بیسترا. شایانی باسه‌، هێڵی ئینتەرنێت لە بەغدا و زۆرینەی شارەکانی عێراق بە ئامانجی ئەوەی خۆپیشاندانەکان کۆتاییان بێت و پەیامەکانی خۆپیشاندەران بڵاونەبنەوە ڕاگیراون. بەپێی ئامارەکانیش، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانەوە، تائێستا نزیکەی ٣٠٠ کەس لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون و بە هەزاران کەسی دیکەش برینداربوون.