
ڕۆژی پێنجشهممه ١٦ی مانگی خهزهڵوهر، له شاری بەغدا و چهندین شاری دیكه له ١٤ههمین ڕۆژی ناڕهزایهتییهكاندا، پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران روویداوە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا بە گولـلە، گازی فرمێسکڕێژ و بۆمبی دەنگی بڵاوە بەخۆپیشاندەران بکەن و لە ئەنجامدا چوار خۆپیشاندەر کوژرا و زیاتر لە ٣٥ كهسی دیکەش برینداربوون. خۆپیشاندانەکان لە بەغدا و زۆرینەی شارەکانی عێراق لە ڕۆژی ١٤ هەمدا بەردەوامن و نزیکەی ٤٨ کاتژمێریشە هێڵەکانی ئینتەرنێت لە بەغدا و زۆرینەی شارەکانی دیکەی عێراق ڕاگیراون. خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان لەنزیک پردی شەهیدان رووبەڕووی یەکبوونەتەوە و پێکدادان روویداوە، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراقی و هێزە ئەمنییەکان لەوبارەوە هیچ روونکردنەوەیەکیان نەداوە. لە ماوەی ڕابردوودا عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی دەرکرد بۆ کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکان، بەڵام خۆپیشاندەران سورن لەسەر داواکارییەکانیان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری، هەلی کار و دەست لەکار كێشانەوەی حکومەت.
