سه‌دان كه‌س له په‌ناخوازان ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له دوورگه‌ی “لێسبووس”ی یونان كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی كاتی به په‌روه‌نده‌ی په‌نابه‌ریه‌تییان بوون.
په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كانی موریا و كاراتپه له لێسبووس به وتنی دروشمی “ئازادی” خوازیاری ڕاگوێزرانیان بۆ خاكی یونان بوون. شایانی باسه هێزه‌كانی دژه شوڕش، به مه‌به‌ستی بڵاوه پێكردنی خۆپیشانده‌ران گازی فرمیسك ڕێژی به‌كارهێناوه و لانیكه‌م ٤٠ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه‌مپی موریا بۆ وه‌رگرتنی ٢ هه‌زار و ٨٤٠ كه‌س بیناكراوه، به‌ڵام له ئێستادا نزیكه‌ی ٢٠ هه‌زار كه‌س له‌م كه‌مپه نیشته‌جێ كراون.