به پێی ڕاپۆرته‌كان، به دوای چه‌ندین ڕۆژ خۆپیشاندانی نه‌یاران به ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له قێرقیزستان، ناڕازییان ڕۆژی سێشه‌ممه دۆخه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردووه.
شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانانه، ده‌وڵه‌تی قێرقیزستان هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارله‌مانی ئه‌م وڵاته‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و سه‌رۆك كۆماریش ڕایگه‌یاندووه كه ئاماده‌یه ده‌ست له‌كار بكشێته‌وه. هه‌روه‌ها به دوای ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه ژماره‌یك له به‌ندكراوانی سیاسیش له زیندان ئازاد كراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له‌م خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییانه‌دا زیاتر له ٦٠٠ كه‌س بریندار بوون و كه‌سێكیش كوژراوه.