به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی شاری بانكۆك، ڕۆژی شه‌ممه ٨ی سه‌رماوه‌ز به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، كه‌م كردنه‌وه‌ی ئێختیاراتی نیزامی پاشایه‌تی و چاكسازی له یاسانی نوێی ئه‌م وڵاته بوون.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خۆپیشانده‌ران سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی تایله‌ند سه‌باره‌ت به كه‌ڵك وه‌رگرتنی هێزه‌كانی پۆلیس له ئامرازه‌كانی سه‌ركوت بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ناڕازییان، هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام و له ماوه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌دا خۆپیشاندانه‌كان به‌شێوه‌ی به‌ربڵاوتر به‌ڕێوه‌چوون. شایانی باسه، پۆلیسی تایله‌ند بۆ پێش‌گرتن به په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، چه‌ندین وێستگه‌ی قه‌تاری له شاری بانكۆك داخستووه و له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به گازی فرمێسك‌ڕێژ و ماشینی ئاوپاش به گژ ناڕازییاندان چوونه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناڕازییان خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، كه‌م كردنه‌وه‌ی ئێختیاراتی نیزامی پاشایه‌تی و ئازادكردنی چالاكانی سیاسیی كه له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانه‌كان له‌م وڵاته ده‌ستبه‌سه‌ر كراون بوون.