ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی سه‌رماوه‌ز، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی پاكستان به خواستی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی “عومران خان” سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان له‌سه‌ر بانگه‌وازی پارته نه‌یاره‌كانی ده‌وڵه‌ت و له ئێعتڕاز به كاركردی “عومران خان” هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان. شایانی باسه، شاری “پیشاوه‌ر” كانگای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م خۆپیشاندانه بووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، خۆپیشانده‌ران پێشتریش له شاره‌كانی “په‌نجاب، سه‌ند و به‌لوچستان” ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو. ناڕازییان ده‌ڵێن: “عومران خان” له هه‌لبژاردنه‌كانی ساڵی ٢٠١٨ی زاینیی، له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجام دانی ته‌زویر و به پشتیوانی ئه‌ڕته‌ش هاتووه‌ته سه‌ر كار.