به‌دوای به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانی دژه ده‌وڵه‌تی له ئه‌رمه‌نستان، وه‌زیری به‌رگری ئه‌م وڵاته كه له ساڵی ٢٠١٨وه هاتووه‌ته سه‌ر كار، چه‌ند ڕۆژ دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌س له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان و پاشه‌كه‌شێ هێزه‌كانی ئه‌رمه‌نستان له هه‌ندێ له ناوچه‌كانی قه‌ره‌باغ، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
به هه‌زاران خۆپیشانده‌ر كه له حه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه هه‌تا ئێستا له پێته‌ختی ئه‌رمه‌نستان هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تن. ناڕازییان به كۆبوونه‌وه له مه‌یدانی “ئازادی” شاری ئیره‌وان و وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ئێعتڕازی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته‌یان به “خیانه‌تكار” ناوبردووه و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراو بوون. شایانی باسه، به پێی ڕێككه‌وتنی ئاشتی له نێوان كۆماری ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان، ئه‌و ناوچانه‌ی كه له ماوه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ئه‌م دواییانه له لایه‌ن ئازه‌ربایجانه‌وه داگیركراوه هه‌روا ده‌مێنێته‌وه و نزیكه‌ی ٢ هه‌زار سه‌ربازی ڕووسییه به‌مه‌به‌ستی چاودێری كردن و پاراستنی ئاشتی ڕه‌وانه‌ی ئه‌م ناوچانه ده‌كرێن.