هاوكات له‌گه‌ڵ ناشتنی قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری به‌یرووت له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی گه‌لاوێژ، جه‌ماوه‌ری ناڕازیی له‌ئاست به‌شداربوونی حیزبوڵڵا له پێكهاته‌ی سیاسی و پشتیوانی كۆماری ئیسلامیی له‌و گرووپه، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
ناڕازییانی لوبنانی ناكارمهبوونی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م وڵاته به‌هۆكاری ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه ده‌زانن و به سه‌رنج دان به ده‌ست تێدابوونی حیزبوڵڵا له پێكهاته‌ی سیاسی ده‌وڵه‌ت، توڕه‌یی جه‌ماریی له‌م وڵاته ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ چڕتر ده‌بێته‌وه. له سه‌ره‌تای ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، خۆپیشانده‌رانی لوبنانی خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بوون و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له ئێستادا ویستی ناڕازییان له‌مه‌ش زیاتره و خوازیاری گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی سیاسی ئه‌م وڵاته‌ن.