به پێی ڕاپۆرته‌كان، یه‌ك حه‌فته دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ری به‌یرووت، خۆپیشاندانه‌كان له‌مشاره هه‌روا به‌رده‌وامه و ناڕازییان ڕۆژی سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.
له‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا، هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ره‌و ناڕازییان گازی فرمێسكڕێژیان هاویشتووه. هاوكات ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران له نزیك شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه كۆبوونه‌وه و ناوی ١٧١ قوربانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یان به ده‌نگی به‌رز ده‌وته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منییه‌تی لوبنان سه‌باره‌ت به پاشه‌كه‌وتی “نیترات ئامۆنیۆم” له‌م به‌نده‌ره هوشداریان دابوو به سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه خۆپیشانده‌ران ته‌نیا له‌ئاست ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی “حه‌سه‌ن دیاب” سه‌رۆك وه‌زیران ڕازیی نین و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتداران به تایبه‌ت، “میشێل عۆن” سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مانن.