له‌درێژه‌ی خۆپیشاندانی دژه ده‌وڵه‌تی له شاره‌كانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی له ناڕه‌زایه‌تیی به بێكاری، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری، دواخرانی موچه‌ی كارمه‌ندان و ماموستایان و گه‌نده‌ڵی كاربه‌ده‌ستانی مه‌حه‌للی، خۆپیشانده‌ران باره‌گای پارته‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان ئاگر تێبه‌رداوه و له ئه‌نجامی تێكه‌هه‌ڵچوون له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان، كه‌سێك كوژراوه و ژماره‌یه‌ك برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه له شاری چه‌مچه‌ماڵ، به‌هۆی ده‌ستڕێژی هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ به ناوی “ئه‌دهه‌م یه‌حیا” به سه‌ختی برینداربووه و به‌دوای ڕاگوێزرانی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها كه‌سێكی دیكه به ناوی “سه‌عید كاكی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ له‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌دا برینداربووه. هه‌روه‌ها بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخان ڕایگه‌یاندووه، لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکانی شاری دەربەندیخان تا ئێستا ١٠ کەس بریندار بوون كه برینی یەکێک لەوانە بەھۆی فیشەک بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە. له لایه‌كی دیكه‌وه به پێی گرته ویدیۆیه بڵاوكراوه‌كان، له شاری سه‌یدسادق به‌دوای ئه‌وه‌یكه ناڕازییان له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر، باره‌گای پێنج پارتی سیاسی سه‌ره‌كی هه‌رێمی كوردستانیان ئاگر تێبه‌رداوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی كارمه‌ندان و مامۆستان و توێژه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم له‌دژی دواخرانی موچه، بێكار و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ریفاهی، له ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌زه‌وه ده‌ستی پێكردووه.