به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سه‌ره‌ڕای چڕبوونه‌وه‌ی فه‌زای ئه‌منییه‌تی شاری مه‌ریوان، خه‌ڵكی خه‌باتكاری ئه‌مشاره بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه هێزه ئه‌منییه‌كان له شاری مه‌ریوان كۆبوونه‌وه‌ی زیاتر له دوو كه‌سیان قه‌ده‌غه ڕاگه‌یاندووه و هه‌ڕه‌شه‌یان له ناڕازییان كردووه. شایانی باسه، له یه‌كه‌م كاتژمێره‌كانی ڕۆژی سێشه‌ممه ته‌رمی هه‌ندێ له گیانبه‌ختكردووانی ڕۆژانی ڕابردوو ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان كراوه‌ته‌وه. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان له بنه‌ماڵه‌ی قوربانییان كردووه كه ته‌رمه‌كان ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ و به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه بنێژرێن. هه‌روه‌ها دووكانداران و كاسبكارانی شاری مه‌ریوان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی دووخانهكانیان داخستووه و مهدرهسهكانیش وه‌ك زۆربه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران ته‌عتیل كراوه. پێویسته ئاماژه بكرێت كه هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه تێكهه‌ڵچوونه‌كان له نێوان جه‌ماوه‌ری ناڕازیی شاری مه‌ریوان و هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌روا به‌رده‌وامه.