ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانی شیلی سه‌ره‌ڕای دواهات و مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به ویرووسی كۆرۆنا، له شاری سانتیاگۆ پێته‌ختی ئه‌م وڵاته له‌دژی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ده‌ستیاندایه خۆپیشاندان.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی یۆرۆنیووز، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه پۆلیس بۆ بڵاوه‌پێكردن به ناڕازییان كه‌ڵكی له ماشینی ئاوپاش وه‌گرتووه. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه، ترسێكیان له كۆرۆنا نییه، چونكه ده‌وڵه‌تێكیان هه‌یه كه له كوشتنی هاووڵاتییه‌كانی ترسی نییه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، وڵاتی شیلی له ماوه‌ی ٥ مانگی ڕابردوودا شایه‌تی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له‌دژی ده‌وه‌ڵه‌ت بووه و خۆپیشانده‌رانێك كه خوازیاری دابین كردنی ئاسانكاری زیاتر وه‌ك، باشتربوونی بارودۆخی خانه‌نشینی، بێهداشت و په‌روه‌رده له لایه‌ن ده‌وڵه‌تن.