هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ربه‌ستی سیاسی و هه‌ڵكیشانی بۆحرانی ئابووری له لۆبنان، رۆژی هه‌ینی ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه، چه‌ندین هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی به‌یرووت ده‌ستیان دایه ناره‌زایه‌تی و خوازیاری پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بوون كه بتوانێت بۆحرانه‌كانی ئه‌م وڵاته چاره‌سه‌ر كات.
به پێی راپورته‌كان، له دوای كۆتایی شه‌ڕی ناوخۆ له ساڵی ١٩٩٠ی زاینی له‌م وڵاته، لۆبنان تا ئێستا بۆحرانی له‌م شێوه‌ی به خۆیه‌وه نه‌بینیوه، به جۆرێك كه سه‌قامگیری و ئه‌منییه‌تی وڵات بخاته مه‌ترسییه‌وه. جێی ئاماژه‌یه، به هۆی بۆحرانی ئابووری له دوایین رۆژه‌كانی ساڵی ٢٠١٩، بیكاری له‌و وڵاته به ئاستێكی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه و زۆربه‌ی خه‌ڵك پاشه‌ڕۆكانیان له ده‌ست داوه و هه‌روه‌ها نرخی دراوی لۆبنانی ٨٥ له‌سه‌دی به‌های خۆی له‌ده‌ست داوه كه بووه‌ته هۆی زیاد بوونی هه‌ژاری به‌شی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته.