ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خۆپیشاندانه‌كان له دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و له‌دژی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی فێدێراڵی ئه‌مریكا، له شاری پۆرتله‌ندی ئه‌مریكا هه‌روا به‌رده‌وامه.
هێزه‌كانی فێدێڕاڵ كه له‌ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا كار ده‌كه‌ن له‌ڕۆژی چواری ژووئییه و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی سه‌ربه‌خۆی ئه‌مریكا ناردراون بۆ پۆتله‌ند تا كۆبوونه‌وه‌كان دژ به كۆشتنی “جۆرج فلۆید” به‌ده‌ستی پۆلیسی مینیا پۆلیس، سه‌ركوت كه‌ن. به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، ئه‌م هێزانه له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا چه‌ندین جار له خۆپیشانده‌ران تێكهه‌ڵچوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كوژرانی “جۆرج فلۆید” به ده‌ستی پۆلیسی ئه‌مریكا، شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژبه ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی له‌دژی ڕه‌شپێسته‌كانی به‌دواوه بووه و له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌مریكا، به‌هه‌زاران كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندان ئه‌نجام دراوه.