خۆپیشانده‌رانی لوبنانی له‌درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی گوڵان بۆ جارێكی دیكه له شاره‌كانی به‌یرووت، ترابلۆس و سیدا، ده‌ستیاندایه خۆپیشاندان.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه له شاری ترابلۆس، هێزه ئه‌منییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر ناڕازییان و له‌گه‌ڵیان تێكهه‌ڵچوون. ئه‌م خۆپیشاندانه سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له لوبنان و له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باری ئابووری ئه‌م وڵاته ئه‌نجام دراوه. گرووپه نه‌یاره‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێن: هاوپه‌یمانێتی ده‌سه‌ڵاتدار به ڕێبه‌ری حیزبوڵڵا له هه‌وڵ دایه كه بانكی مه‌ركه‌زی بخاته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیه‌وه. به‌هۆی به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانی دژه ده‌وڵه‌تی له لوبنان، یه‌كێتیی بانكه‌كانی لوبنان ڕاگه‌یاندووه كه سه‌رجه‌م بانكه‌كانی شاری ترابلۆس له باكووری ئه‌م وڵاته له‌ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی ئاوریله‌وه هه‌تا دوایین كات ته‌عتیل ده‌بێ.