کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان له‌ كفری

به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان له‌ كفری 1

به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان له‌ كفری 1

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خۆپیشاندانى بەشێک لە هاوڵاتیانى شارى کفرى له‌ هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژی هه‌ینی بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام هه‌روا درێژه‌ بووه‌ و خۆپیشانده‌ران ڕایانگه‌یاندووه‌: هه‌تا داواکاریەکانیان جێبەجێ نه‌كرێ، به‌ده‌وام ده‌بن له‌ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، خۆپیشاندەران کە لەناوەندى شارەکە كۆبوونه‌ته‌وه‌ دەڵێن: شارەکەیان بێ خزمەتگوزارییە و دانیشتوانەکەى بەدەست بێکارییەوە دەناڵێنن. راشیانگەیاندووه‌: تاوه‌كوو حکومەت داواکارییەکانیان لە دابینکردنى خزمەتگوزارى و رەخساندنى هەلی کار جێبەجێ نەکات کۆتایی بە خۆپیشاندانەکەیان ناهێنن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ماوەى چەند رۆژێکە لە چەند شار و شارۆچکەیەکى هەرێمى کوردستان هاوڵاتیان كۆبوونه‌وه‌ی نارەزایی به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن و داواى خزمەت گوزارى و هەلی کار دەکەن.