به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی قێرقیزستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌م وڵاته هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌ژی ده‌وڵت درووشمیان وته‌وه.
كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی قێرقیزستان به‌دوای ئه‌م خۆپیشاندانانه، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانی قێرقیزستان كه به ئه‌نجام دانی “ته‌زویر” تاوانبار كراوه، ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه ناڕازییان هه‌موو ڕۆژێك به هاتنه سه‌ر شه‌قام و به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندان، خوازیاری پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێ له لایه‌ن نه‌وه‌ی نوێن كه له گه‌نده‌ڵی حكوومه‌ت به‌شدار نه‌بوون.