ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی ڕێبه‌ندان، هێزه‌كانی پۆلیس له ٦٤مین حه‌فته‌ی خۆپیشاندانی به‌رده‌وامی جلیقه زه‌رده‌كان له شاری “مۆن پۆلییه”ی فه‌ڕانسه، له‌گه‌ڵ ناڕازییان تێكهه‌ڵچوون.
له خۆپیشاندانی ئه‌م حه‌فته‌یه، یه‌كێتییه كرێكارییه‌كانیش په‌یوه‌ست بوون به جلیقه زه‌رده‌كانه‌وه تا له‌م ڕێگایه‌وه له‌ئاست سیاسه‌تی نوێ ده‌وڵه‌تی ئێمانۆئێل مه‌كرۆن له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ یاسای خانه‌نشینی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رببڕن. به پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ئابووری فه‌ڕانسه و سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی مه‌كرۆن، له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌وه به‌ره‌و توندووتیژی كێشراوه. شایانی باسه، پۆلیسی مۆن پۆلییه بۆ بڵاوه پێكردن به خۆپیشانده‌ران له گازی فرمێسك‌ڕێژ و ماشینی ئاوپاش كه‌ڵكی وه‌رگرتووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناڕازییان بۆ درێژه دان به خۆپیشاندانه‌كانیان، ڕۆژانی شه‌ممه‌یان هه‌ڵبژاردووه و له‌ژێر ناوی “شه‌ممه ڕه‌ش” به‌رده‌امن له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان.