ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ده‌یان هه‌زار ناڕازیی عێراقی له شاری به‌غداد و چه‌ندین شاری باشووری عێراق به مانگرتنی گشتی خوازیاری گوڕانكاری له سیستمی ئابووری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌م وڵاته بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزه ئه‌منییه‌كان له شاری به‌غداد هێرشییان كرده‌سه‌ر ناڕازییان. خۆپیشانده‌ران له شاری به‌سره به ئاگردانی لاستیك، ڕێگه‌كانیان داخست. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، مه‌دره‌سه‌كان و ئیداراتی ده‌وڵه‌تی له ژماره‌یه‌ك له شاره‌كان داخراون. بەڵام خۆپیشاندەران سورن لەسەر داواکارییەکانیان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری، هەلی کار و دەست لەکار كێشانەوەی حکومەت. پێویسته ئاماژه بكرێت كه خۆپیشاندانەکانى عێراق، لە دواى ئۆکتۆبرى رابردووەوە دەستى پێکردووە و بەهۆى گرژییەکانیشەوە تا ئێستا زیاتر لە ٣٣٠ کەس کوژراون و ١٦ هەزار کەسی دیکەش بریندارکراون.