راسپاردنی محەممەد تۆفیق عەللاوی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لایەن بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری ئهم وڵاته، لهگهڵ ناڕهزایهتیی شهقامی عێراق بهرهوڕوو بۆهتهوه.
هاووڵاتییان لە شارە جیاجیاکان لە دژی ئەو بڕیارە هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپێشاندانیان کرد. خۆپێشاندران لە بەغدا رایانگەیاند، هاوکات لەگەڵ راسپاردنی محەممەد تۆفیق عەللاوی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، لایەنگرانی رەوتی سەدر چوونە سەر چێشتخانەی تورکی لە گۆڕەپانی تەحریری شاری بەغدا و هەوڵی دەرکردنی خۆپێشاندەرانیان لە بیناکە دا. ههروهها، لە دژی بەربژێركردنی محەممەد تۆفیق عەللاوی، بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق سەدان عێراقی لە شارەكانی بابل، نەجەف و دیوانیە دەستیان بە خۆپێشاندان كرد و محەممەد تۆفیق عەللاویان رەتكردەوە، درووشمی “عەللاوی بەربژێری میلیشیا ئێرانییەكانە نەك خهڵك”یان بەرزكردبووەوە و جەختیشیان لەوە كردەوە کە هەنگاوی تووندتر دەگرنەبەر. شایانی باسه، هەر لەدژی بەربژێركردنی عەللاوی سەدان خوێندكاری خوێندنگە و زانكۆكان لە شاری دیوانیە هاتنە سەر شەقام و رێگەكانی نێوان كوفە و نەجەف، رێگەی فڕۆكەخانە و رێگەی نێوان نەجەف و كەربەلایان داخست. جێگهی ئاماژهیه، خۆپێشاندەران ههروهها له پاێزگای نەجەف ژمارەیەك ئیدارهی حكومی، شەقام و رێگە سەرەكییەكانی شارەكەیان داخست.