
به پێی ڕاپۆرتهكان، خۆپیشاندانەکان لە عێراق بەردەوامن و لە شاری کەربەلا دوو خۆپیشاندەر کوژران و زیاتر لە ١٠ کەسى دیكهش برینداربوون.
خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانى تەربیەوە بەرەو باڵەخانەى پارێزگاکە رۆیشتن تا بچنە ناو باڵەخانەکەوە، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە به مهبهستی بڵاوەپێ کردنیان تەقەیان لێکرا بەهۆیەوە دوو خۆپیشاندەر کوژران و زیاتر لە ١٠ خۆپیشاندەریش برینداربوون. شایانی باسه، پێش چەند کاتژمێرێک لە خۆپیشاندانەکانى شاری کەربەلا، فەرماندەی لیواى کەربەلاى حەشدی شەعبی بە ناوی “تاڵب عەلی عەباس” لە ناوچەی سەدری شارى بەغدا کوژرا. جێگهی ئاماژهیه، زیاتر لە ١٠٠ رۆژە خۆپیشاندان و ناڕەزایى دژ به دهسهڵات لهو وڵاته شارەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراقى گرتووەتەوەو بەهۆیانەوە تا ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ کەس کوژراون و ٢٠ هەزار کەسیش برینداربوون.
