به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی سه‌رماوه‌ز، خۆپیشاندەرانى عێراق لە بەردەوامى خۆپیشاندانەکانیاندا چەندین رێگاى سەرەکیان لە بەندەرى ئوم قەسر راگرتوە.
سەرچاوە ئەمنییەکانى عێراق بڵاویانکردوەتەوە کە خۆپیشاندەران رێگاى “خور زوبێر” لە رۆژئاواى بەسرەیان کە دەچێتە سەر بەندەرى خور زوبێر و بەندەرى ئوم قەسر داخستووه و هه‌روه‌ها رێگایان لە هەموو کارمەندەکان گرتوە بچنە سەر کارەکانیان. هه‌رله‌م پێوه‌نده‌دا، خۆپیشاندەران رێگاى پارێزگاى زیقاریان بستووه و چەندین رێگا و پردیان لەناوەڕاستى شارى ناسریە داخستووه. پێشتریش چەند سەرچاوەیەکى دیکەش بڵاویانکردوەتەوە کە بەیانى ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی سه‌رماوه‌ز کۆمەڵێک خۆێندکار دەرگاى زانکۆى “موسەنا”یان داخستوە و داواى مانگرتنى سەرتاسەریان کردوە.