به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی چوارشهممه ٢٠ی سهرماوهز، خۆپیشاندان لە شاری بەغدا و شارەکانی دیکە بەردەوامە و چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکانیش لە کاتی گەڕانەوەی لە گۆڕەپانی تەحریر لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کوژرا.
خۆپیشاندان لە مەیدانی تەحریر لە بەغدا بەردەوامە و هێزە ئەمنییەکانیش بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکان. هاوکات، نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتی سێیەمی خۆی لەسەر خۆپیشاندانەکانی عێراق بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، زانیاری ئەوەیان پێگەیشتووە کە میلیشیاکان و چەکدارانی نەناسراو خۆپیشاندەران و چالاکوانەکان دەڕفێنن و دەکوژن، دەبێت حکومەتی عێراق کار بۆ ڕاگرتنی ئەوە بکات. له شارەکانی عێراق خۆپیشاندانهكان دژی حكومهت كه لە مانگی ڕهزبهرهوه دهستیان پێكردووه ههروا درێژهی ههیه. بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی مافی مرۆڤیش لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە زیاتر لە ٥٠٠ کەس کوژراون و نزیکەی ٢٠ هەزار کەسیش برینداربوون.