به پێی ڕاپۆرتهكان، خۆپیشاندان لە بەشێک لە شارەکانی عێراق بەردەوامه و خۆپیشاندەران سوورن لەسەر داواکارییەکانیان بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی و دەستلەکارکێشانەوەی دەسەڵاتداران لهم وڵاته.
لە شارى دیوانیە، ژمارەیەک لە خیڵەکانى پارێزگاکە چوونە ناو خۆپیشاندەرانەوە لە گۆرەپانى ساعە و پشتیوانى خۆیان بۆ داواکارى خۆپیشاندەران راگەیاند. رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە هیرشەکەى شەوی ههینی ڕابردوو، له مهیدانی تهحریری بهغدا رایگەیاند، بە پێی بەدواداچوونی ورد و وەرگرتنی وتەی شایەتحاڵەکان، بۆیان دەرکەوتووە هێرشەکە رێکخراو بووە. لە لایەکی دیکەوە ئەنجومەنى دادوەرى عێراق رایگەیاند، لە سەرەتاى خۆپیشاندانەکانەوە دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر ئازاد کراون و لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لەگەڵ ١٨١ کەسى دیکە بەردەوامە.