به پێی ڕاپۆرتهكان، خۆپيشاندان لە بەغدا و چەند شارێکی ديکەیی عێراق بەردەوامە و شەوی ڕابردوو بە هۆی ڕوبەڕوبونەوەی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنييەکانەوە، سێ کەس گیانیان لهدهستداوه و ٢١ كهسی دیكهش برينداربوون.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لهم پێوهندهدا ڕايگەياندووه، ژمارەيەک تێکدەر تێکەڵ بە خۆپيشاندەران بوون و ڕوبەڕوی هێزە ئەمنييەکان بوونەتەوە وهەوڵيانداوە پشێوی دروست بکەن. جێگهی ئاماژهیه، ٢٦ی ئەم مانگە لە بەغدا خۆپیشاندانی هاوڵاتیان دژی جێبەجێ نەکرانی داواکارییەکانیان لە لایەن حکومەتەوە بەردەوامى پێدرا و بەهۆی دەستڕێژی گوللـەی هێزە ئەمنییەکانیشەوە، دوو کەس کوژران و چەندین خۆپیشاندەریش بريندار ببوون. جێگهی وهبیرهێنانهوهیه، لە مانگی ئۆكتۆبری پارهكه خۆپيشاندانی فراوان لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەڕێوەچوو و بەهۆيەوە “عادل عەبدول مەهدی” دهستی لهكار كێشایهوه. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتى تەندروستیی عێراقیش، زیاتر لە ٤٥٠ کەس لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان کوژراون و زیاتر لە هەشت هەزار كهسیش برینداربوون.