كومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ردنی خۆپیشاندانه‌كانی شۆڕشی ئۆكتۆبر له به‌یانییه‌كدا ڕایگه‌یاندووه، كۆبوونه‌وه‌كان له شاره جۆراوجۆره‌كانی عێراق هه‌روا به‌رده‌وامه و شوڕش ڕانه‌وه‌ستاوه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له شاره‌كانی عێراق به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی شاری به‌غدا به هاتنه سه‌ر شه‌قام و وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشم، ڕایانگه‌یاندووه كه حیزبه گه‌نده‌ڵه‌كان و كه‌سانی وه‌ك “عه‌دنان ئه‌لزه‌رفی”، به‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی قسه‌ی بێ بنه‌مای وه‌ك ئه‌وه‌ن كه خۆپیشانده‌ران ئاشتی خواز له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه مه‌یدانه‌كان به‌جێ هێڵن. خۆپیشانده‌ران ڕایانگه‌یاندووه كه كه كۆبوونه‌وه‌ی هێمنانه هه‌روا به‌رده‌وام ده‌بێ و خۆپیشانده‌ران پێداگری له‌سه‌ر بنه‌ماكان ده‌كه‌ن. شایانی باسه، به پێی ڕێنوێنییكانی پزیشكی، ڕێپێوانی جه‌ماوه‌ری و گه‌وره قه‌ده‌غه كراوه.