کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان

به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بەشێک لە هاوڵاتیانى ناحیەى بازیان سەر بە سلێمانى، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی سه‌رماوه‌ز، دژی کەمی هەلی کار و خزمەتگوزارییەکان خۆپیشاندانیان کردووه‌ و رێگەى سەرەکى “کەرکوک – سلێمانی”یان به‌ستووه‌.

شایانی باسه‌، به‌ شێوه‌ی هاوكات خۆپیشاندان لە ناحیەی پیرەمەگرون بەڕێوەچووه‌ و له‌ ئه‌نجامیدا خۆپیشاندەران “کۆمیتەی یەكێتی”یان سوتاند و دواتریش  گەمارۆی “بارەگای پارتی”یان داوه‌. ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوه‌ی چەند رۆژی رابردوودا، خۆپیشاندانی بەشێك له‌ هاوڵاتیان و موچەخۆران لە سلێمانی و چەند ناوچەیەکی دیکەی هه‌رێمی كوردستان، دژی دواكەوتنی موچەكانیان و لێبڕینی موچە و نەبوونی خزمەتگوزاری و هەلی كار بەڕێوەچوو و تیایدا گرژی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان دروستبوو. هاوکات چەند كەسێک دەستگیركراون و هێزە ئەمنییەكان گازی فرمێسكڕێژیان بەرامبەر خۆپیشاندەران بەكارهێنا و تەقەیان لە بەشێک لە هاوڵاتیانیش كرد.