کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان له‌ شاری تاران

تداوم درگیری معترضان با نیروهای امنیتی در تهران

تداوم درگیری معترضان با نیروهای امنیتی در تهران

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له‌ ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران له‌ مه‌یندانی “شۆهه‌دا”ی شاری تاران لانیكه‌م دوو كه‌س گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ناڕازییان له‌مشاره‌ به‌ بێ له‌به‌ر چاو گرتنی حزوری هێزه‌كانی ڕژیم، جارێكی دیكه‌ دژی “هه‌ژاری، گرانی و نه‌بوونی مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان” هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ مه‌به‌ستی بڵاوه‌ پێكردنی ناڕازییان ته‌قه‌یان كرد و گازی فرمیسك ڕێژیان به‌كارهێنا.