به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی ئازادی خواز و شۆڕشگێری شاره‌كانی كوردستان به به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندان دژی هێرشی جهنایهتكارانهی ئه‌رته‌شی توركییه بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا بۆ چه‌ندمین ڕۆژی به‌رده‌وام، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
بەپێی ئه‌م هەواڵه، خۆپیشاندانەکانی خەڵکی کوردستانی بۆ پشتیوانی لە کوردستانی ڕۆژئاوا، سەرەڕای هەبوونی دۆخێکی ئەمنیی چڕ و دەستبەسەرکردنی خەڵکی خۆپیشاندەر هه‌روه‌ها بەردەوامە. خه‌ڵكی ئازادیخواز و شۆڕشگێر له شاره‌كانی، سنه، بانه، كرماشان، ئیلام، پیرانشار، سه‌لاس باباجانی، سه‌رده‌شت، پاوه، بۆكان، روانسه‌ر، مه‌هاباد، دیوانده‌ره، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ جارێكی‌تر هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنی چه‌ندین دروشم له‌وانه، “ڕۆژئاوا ته‌نیا نیه” ، “مه‌رگ و نه‌مان بۆ ئه‌ردۆغان” و “بژی خۆڕاگری ڕۆژئاوا”، هێرشی سه‌ركۆتگه‌رانه‌ی توركییه بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا و كۆشتنی خه‌ڵكی بێ دیفاعیان مه‌حكووم كرد. هەر لەو پێوەندییەدا لە درێژەی خۆپیشاندانەکاندا کۆمەڵێک لە خۆپیشاندەران لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە لە چه‌ندین شار دەستبەسەر کراون. چاوه‌ڕوانی ده‌كرێ ئه‌م خۆپیشاندانه له ڕۆژانی داهاتوویش دا به‌رده‌وام بن.