“ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” سه‌رۆك كۆماری بێلارووس ڕۆژی دووشه‌ممه له‌حاڵێكدا به مه‌به‌ستی ڕاكێشانی سه‌رنجی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و پشتیوانی سیاسی و ئابووری له‌م وڵاته چوو بۆ ڕووسییه، كه خۆپیشاندانه‌كان له‌دژی ناوبراو بۆ شه‌شۆمین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان “ویلادێمیر پوتین” سه‌رۆك كۆماری ڕووسییه و “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” سه‌رۆك كۆماری بێلارووس له لێوارئاوه‌كانی سووچی، له‌حاڵێكدای به‌ڕێوه‌چووه كه ڕۆژێك پێشتر ١٥٠ هه‌زار كه‌س له شه‌قامه‌كانی شاری مینسك پێته‌ختی بێلارووس، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراو ببوون. هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆی بێلارووس شه‌وی یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه ٧٧٤ كه‌س له شاری مینسك و باقی شاره‌كانی دیكه، له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پوتین له دیدار له‌گه‌ڵ لۆكاشێنكۆ ڕایگه‌یاندووه: ڕووسییه یه‌ك میلیارد و ٥٠٠ ملیۆن و دۆلار یارمه‌تی به بێلارووس ده‌كات و سه‌رجه‌م به‌ڵێنه‌كانی خۆی به پێی قه‌راردادی نێوان دوو وڵات، به‌ڕێوه ده‌بات.