ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی خه‌رمانان، به هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له بێلارووس هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی ده‌وڵتی ئه‌م وڵات خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای گوشار له‌دژی ئۆپۆزسیۆن و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له ڕێبه‌رانی نه‌یاری ده‌وڵه‌تی بێلارووس، به‌ڵام خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌دژی “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” له شاری مینسك و باقی شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته هه‌روا به‌رده‌وامه. شایانی باسه، له كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌ر له‌نوێی لۆكاشێنكۆ له ڕێكه‌وتی ٩ی ئاگۆست، ئه‌م وڵاته شایه‌تی خۆپیشاندانی نه‌یاران بووه. نه‌یارانێك كه خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراون. له له لایه‌كی دیكه‌وه “ویلادێمیر پووتین” سه‌رۆك كۆماری ڕووسییه ڕایگه‌یاندووه كه له‌سه‌ر داوای “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” هێزێكی ئاماده‌ی پۆلیس به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵی ئاڵۆزییه‌كان له‌م وڵاته ده‌نێرێته بێلارووس.