ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای په‌ره‌سه‌ندنی گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر ئۆپۆزسیۆن و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ژماریه‌كی زۆر له ڕێبه‌رانی نه‌یاران له بێلارووس، خۆپیشاندانه‌كان له‌دژی “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” له شاری مینسك پێته‌ختی ئه‌م وڵاته و هه‌روه‌ها شاره‌كانی دیكه‌ی بێلارووس، هه‌روا به‌رده‌وامه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ژماره‌یه‌ك له چالاكانی ئۆپۆزسیۆن و خۆپیشانده‌ران له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ته‌نانه‌ت دادگایه‌ك له شاری مینسك پێته‌ختی بێلارووس، له‌دژی خۆپیشانده‌ران و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی شوڕای هاوئاهه‌نگی ئۆپۆزسیۆن، په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی پێكهێناوه. شایانی باسه، ناڕازییان وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌ڵێن: بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ویدیۆیه‌ك له لۆكاشێنكۆ له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو كه تیربارێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه، ده‌رخه‌ری سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی بێلارووس له‌ئاست سه‌ركوتی خۆپیشانده‌رانه.