ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له وڵاتی بێلارووس، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ هه‌روا درێژه‌ی بوو و خۆپیشانده‌ران بۆ جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی ده‌وڵه‌ت درووشمیان وته‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، حكوومه‌تی بێلارووس به سه‌رۆكایه‌تی “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” بازنه‌كانی ئینتێرنێتی خاو كردووه‌ته‌وه و به‌رده‌وامه له سه‌ركوتی ناڕازییان. شایانی باسه، ئینتێرنێتی مۆبایله‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری بێلارووس له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه پچڕاوه و ده‌ستڕاگه‌یشتنی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به ته‌واوی فیلتێر كراوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ده‌وڵه‌تی بێلارووس پچڕانی ئینتێرنێتی گرێ داوه‌ته‌وه به ده‌خاله‌تی وڵاتانی بیانی، به‌ڵام نه‌یارانی ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێن: پچڕانی هێڵی ئینتێرنێت له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئه‌نجام دراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هه‌تا ئێستا ئامارێكی ورد سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و برینداره‌كانی ڕۆژی سێشه‌ممه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه. شایانی باسه، له خۆپیشاندانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه له وڵاتی بێلارووس، خۆپیشانده‌رێك گیانی له‌ده‌ستدابوو و به ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون و زیاتر له سێ هه‌زار كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.