
ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ئه‌نجامی تێكهه‌ڵچوون له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و لایه‌نگرانی مورالێس سه‌رۆك كۆماری له‌سه‌ر كار لاچووی بولیوی، لانیكه‌م پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی مێكزیك له شاری “ساكابا” به هه‌واڵنێریی ئاسۆشیتێدپرێسی ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م كه‌سانه به‌هۆی ده‌سترێژی گولله گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه شایه‌تحاڵان ده‌ڵێن، هێزه‌كانی پۆلیس به‌ره‌و خۆپیشانده‌ران ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی كردووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، به‌دوای چه‌ندین حه‌فته خۆپیشاندان له‌ئاست ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ڕابردوو له بولیوی، مورالێس سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه و په‌نای برد بۆ وڵاتی مێكزیك. شایانی باسه، له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا شاره‌كانی بولیوی شایه‌تی خۆپیشاندانی لایه‌نگران و نه‌یارانی مورالێسن.
