ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه خۆپیشاندانەکانی ئیسڕائیل دژ بە “بێنیامین نێتانیاهوو” سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە ههروا بهردهوامه و خۆپیشاندەران بە مەبەستی رێگریکردن لە گەشتی ناوبراو بۆ واشینگتۆن، دەروازەی فڕۆکەخانەی ئەو شارەیان داخستووە.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، نزیکەی مانگێکە خۆپیشاندان لە ئیسڕائیل دژ بە “بێنیامین نێتانیاهوو” سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دەستیپێکردووە و ئێوارەی ڕۆژی یهكشهممه ٢٣ خهرمانان،خۆپیشاندەرانی ئیسڕائیلی بە مەبەستی رێگریکردن لە گەشتەکەی سەرۆک وەزیرانی بۆ واشینگتۆن، دەروازەی فڕۆکەخانەی “بن گوریونان”یان داخست. شایانی باسه، خۆپیشاندەران ڕایانگهیاندووه: گۆڕەپانەکە چۆڵ ناکەن هەتا “بێنیامین نێتانیاهوو” دەست لەکار نەکێشێتەوە. ئهمه لهكاتێكدایه كه، لە ماوەی رابردوودا چەندین جار خۆپیشاندەرانی ئەو وڵاتە، دژ بە سەرۆک وەزیران هاتوونەتە سەر شەقامهكان و خوازیاری دەست لەکار کێشانەوەی ناوبراو بوون.
