کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان له‌ ئه‌یاله‌تی ویسكانسێنی ئه‌مریكا

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان له‌ ئه‌یاله‌تی ویسكانسنی ئه‌مریكا

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ لە شاری “کێنوشا” له‌ ئه‌یاله‌تی ویسکانسێنی ئەمریکا، لە دژی تەقەکردنی پۆلیس لە پیاوێکی رەشپێست خۆپیشاندان بەڕێوەچووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، به‌سه‌دان خۆپیشاندەرا لە به‌رامبه‌ر بنکەی پۆلیسی کێنوشا کۆبوونەوە و ئاگریان لەچەندین ئۆتۆمبێل بەردا و رایانگەیاندووه‌، تا بەسزاگەیاندنی تەقەکەرەکە پاشەکشێ ناکەن. بەپێی گرتە ویدیۆیه‌ بڵاوكراوه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پۆلیس لە پشتەوە لە مەودایەکی نزیکەوە تەقە لە پیاوێکی رەشپێست به‌ ناوی “جاکوب بلیکە” کە به‌نیازبوو سواری ئۆتۆمبێلەکەی بێت كردووه‌. ئەوەش دوای ئەوە دێت، لەمانگی مه‌ی ئەمساڵیشدا پیاوێکی رەشپێست لە کاتی دەستگیرکردنی لە لایەن پۆلیسەوە گیانی لەدەستدا و ئەو رووداوەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیداهێنا و بۆ ماوەیەک لە زۆربەی ئه‌یاله‌تەکانی ئەمریکا و چەند ئه‌یاله‌تێكی دیكه‌ خۆپیشاندان بەڕێوەچوو.