
به پێی ڕاپۆرتهكان، سەر لەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ خهزهڵوهر، له درێژهی خۆپیشاندانەکانى عێراق، لە شارى بەسرە خۆپیشاندەران دەروازەى سەفوانیان بەرووى کوەیت دا داخست.
بەپێى ئهم ڕاپۆرته، خۆپیشاندەران ڕێگەیان گرتووە لە هاتووچۆکردن لە دەروازەکە و دەڵێن، دەروازەکە ناکەنەوە تا ئەو کاتەى داواکارى خۆپیشاندەران جێبەجێدەکرێت کە گرنگترینیان رەخساندنى هەلى کار و دامەزراندنیانە. دەروازەى سەفوان لە سنورى پارێزگاى بەسرە یەکێکە لە دەروازە وشکانییەکانى نێوان عێراق و کوەیت. لهم پهیوهندهدا، ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ خهزهڵوهر، چەند یەکەیەکی سپای عێراق لە نزیک مهدرهسهكانی شاری بەغداد پایتەخت بۆ رێگریی کردن لە بەشداریی خوێندکاران لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان بڵاوەیان پێکرا. شایانی باسه، نزیکەی ٥٠ رۆژە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە بەغداد و ژمارەیەک پارێزگای ناوەڕاست و باشوری عێراق دەستیپێکردوە، ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی خوێندنگە و زانکۆکان بەشداریی خۆپیشاندانەکان دەکەن. بەپێی دوایین ئامارەکان ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی عێراق زیاترە لە ٣٠٠ کەس، و زیاتر لە ١٥ هەزار خۆپیشاندەریش برینداربوون.
