به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ناڕازیی تایله‌ند، ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه له‌ئاست بڕیاری ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی چاكسازی له ده‌ستووری ئه‌م وڵاته هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه هێزه‌كانی پۆلیس نزیكه‌ی ٦ هه‌زار كه‌سیان بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران له ڕۆژی چوارشه‌ممه جێگیر كردووه. شایانی باسه، ناڕازیی خوازیاری گۆڕینی یاسایه‌كن كه ڕێگه به پاشای ئه‌م وڵاته ده‌دات كه به ده‌یان میلیارد دۆلار سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م وڵاته‌ی له‌ژێر ده‌ست دا بێت. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پۆلیسی تایله‌ند ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی سه‌رماوه‌ز هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه كه ناڕازییان بۆیان نییه له ئیداره‌ی دارایی سه‌ڵته‌نه‌تی نزیك بنه‌وه.